دەمیرتاش: لە زینداندا هونەر و ئەدەب تەنها كارە بۆ خەڵكی ئەنجامی بدەم

  2020-11-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رایگەیاند ئەو كاری هونەری و ئەدەبی لە زیندانەكەیدا وەك خەباتێك ئەنجام دەدات، رۆژێكیش بێتە دەرەوە زۆر كار هەیە بۆ هونەر و هونەرمەندان ئەنجای بدات.

بەشێوەی نامە 45 پرسیار ئاراستەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كرا و ئەویش وەڵامی پرسیاریەكانیدایەوە كە بە ناوی جیاواز ئاراستەی كرابوو. 

خەون لە زیندانەكاندا هەزاران جار زیاترە لە زیندانی و تۆمەتباران خەونە سیاسییەكانمان لە دەرەوەی وڵات بەدی دەكرێت لەم بوارەدا من خۆم زۆر بە شانازی دەزانم ، چونكە سەرەڕای ئەو هەموو شتە خراپانەی بەسەرماندا هات، بەڵام بەڕاستی خەونەكانم لە گەشەدان و جار جارە دێتە دی. تەنیا یەك هۆكار هەیە بۆ ئەمە، چونكە دەیان ملیۆن كەس لە دەرەوەی وڵات لە بەرگریدان بەڵام خەونە شەخسیەكانم زۆر گەورە نین كچەكانم ئێستا زۆر باشن و لەگەڵ مندا بوونەتە هاوڕێ، بۆیە تەنیا لەگەڵ ئەو برادەرانەم هەر ئەوەندەش بەسە بۆ من . 

ئەو لەو پرسیارانەدا كە بەشێكی بە زماتی توركیە و بەشێكیشی بە كرمانجیە ئاماژەی بەوە كردووە "ئەدەب بۆ هەموو شتێك و هەموو كەسێك باشە، بۆ منیش باشە. بەڵام هەوڵێكی وام نییە بۆ سەلماندنی خۆم لەوبوارەدا". 

ئەو دەشڵێت ئەدەب و هونەر رێگایەكن بۆ ئەوەی بگاتە نەتەوەیەكی 85 ملیۆن كەسی چالاك  و دەشڵێت  "هەموو ڕێگە و ئەگەرێك بەكار دەبەم. پێش چارەنووسی گەلی كورد و تەواوی كۆمەڵگا لە بواری سیاسیدا دیاری دەكرێت، بۆیە نامەوێت گەلی من ناچار بكرێت من چی دەكەم وەك شتە كەسییەكان لەبەر ئەم هۆكارە هەوڵ دەدەم لە رێگەی كار و چالاكییەكانی خۆم شتێك لە تێكۆشانی كۆمەڵایەتیدا زیاد بكەم" ئەو كارە هونەری و ئەدەبیانەشم بۆ ئەوەیە.ئەو وتیشی ئەگەر رۆژێك هاتەمە دەرەوە دەزانم زۆر كار هەیە لەبواری هونەردا ئەنجامی بدەین. 

ئەو دەڵێت هیچ هەوڵدانێكی نیە بۆ كاركردن لە بواری فیلمسازیدا و دەشڵێت "دڵنیام تەنیا خۆم دەسوتێنم و خۆم بڵاوئەكەم" زۆر شت هەیە بیڵێم، بەڵام نەمزانی كەی بیڵێم.


ڕیکلام