ئیسرائیل هۆشداری دایە زانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی

  2020-12-04  | 
وێستگەی ئەتۆمی (دەیمونە)ی ئیسرائیل
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دایە زانا ئەتۆمییەکانی ئێستا و ٠پێشووی وڵاتەکەی زیاتر ئاگاداری خۆیان بن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری تۆڵەی ئێران، دوای تیرۆرکردنی موحسین فەخری زادەئ زانای ئەتۆمی ئێران .

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئامۆژگاری زانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کردووە، زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە ھەڵسوکەوتی ڕۆژانەیان و ڕێگای ھاتوچۆیان و دوورکەوتنەوە لە زەرف و نامەی داخراو ڕوداوی نائاسایی .

هۆشدارییەکەی ئاڕاستەی زانا ئەتۆمییەکانی ئێستا و پێشووی وێستگەی ئەتۆمی (دەیمونە)ی ئیسرائیل کراوە، کە دەکەوێتە باشوری ئەو وڵاتەوە، کە چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی تیا ھەڵگیراوە .

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری یەکێک لە زانا ئەتۆمییەکانی پێشووی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هۆشداری پێ دراوە و ئاگادارکراوەتەوە لەوەی پێویستە بە وریاییەوە ئاگاداری چالاکییەکانی خۆی بێت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە پێدەچێت لەلایەن ئێرانییەکانەوە چاودێری بکرێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ئەمنییەکان ئاگاداریان کردووەتەوە لە بەکارھێنانی هەمان ڕێگا کە بەشێوەیەکی بەردەوام بەکاری ھێناوە، یاخود ڕەنگە زەرف و نامەی گوماناوی پێ بگات .

ھەینی ڕابردوو لە تارانی پایتەخت موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمی دیاری ئێران تیرۆر کراو دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ڕاستەوخۆ پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل درێژکرد، کە بە ھاوکاری گروپی موجاهیدنی خەلقی نەیاری ئێران ئەو زانا ئەتۆمیەی وڵاتەکەیان تیرۆر کردووە .



ڕیکلام