ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی هاوکاری، موشەکبارانی ناوچەی عەین عیسایان کردووە، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا لە ڕیفی باکوری ڕەقە.
بەگوتەی ڕێکخراوەکە هێرشە موشەکییەکە دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا و خاڵەکانی پشکنینی دەرەوەی شارۆچکەکەی گرتووە، بێ ئەوەی بزانرێت زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە چییە لە ئێستادا.
ڕێکخراوەکە راشیگەیاند، دوێنێ جارێکی تر سوپای تورکیا بە تۆپی قورس بۆردومانی دەوروبەری کامپی عەین عیسای کردووە، لە دووری هێزەکانی هەسەدەش ئامێر و کۆمەکە لۆجستییەکان سوپا بەربەستی گڵینیان دروستکردووە.
هاوکات سوپای تورکیا هەردوو گوندی موعەلق و سەیدی باکوری ڕێگای (M4 )ي لە پارێزگای حەسەکە بۆردومان کردووە، بێ ئەوەی بزانرێت زیانی گیانی و مادی چیبووە.