وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا پاپا فرانسیش سەردانی عێراق دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنن کە قەداسەتی پاپا فرانسیش پاپای فاتیکان لە نێوان ٥ بۆ ٨ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا سەردانی عێراق دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەردانە پەیامێکی ئاشتییە بۆ عێراق و سەرجەم ناوچەکە، جەختکردنەوەشە لە یەکێتی هەڵوێستێکی کۆدەنگییانەی مرۆیی لە روبەڕوبوونەوەی توندرەوی ململانێکان و بەهیزکردنی جیاوازی و لێبرودەیی و پێکەوە ژیان.
لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەمجارە پاپای فاتیکان سەردانی عێراق دەکات.