نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە

  2020-12-10  | 
ئابوری
نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای نزیکەی نۆ مانگ نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە ٥٠ دۆلار بەرزبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی١٢ی٢٠٢٠، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەڕێژەی ٣٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٥٠.٣٧ دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی نەوتی تەکساس بەڕێژەی ٣.٢٪ بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٦،٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی ٣ی ئەمساڵەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نرخی نەوت نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

رێکارەکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی گەورەیان لەسەر نرخی نەوت دانا، بەشێوەیەک کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، بەشێوەیەک لە کۆتاییەکانی مانگی نیساندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 19.3 دۆلار دابەزی.



ڕیکلام