مستەفا كازمی سەردانی توركیا دەكات

  2020-12-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات و پێش سەردانەكەشی وەزیری دەرەوە ئامادەكاری بۆ دەكات.


حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 17ی كانونی یەكەم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە بكات. 

ئەوەشی راگەیاند پێش سەردانەكەی كازمی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێكدەكەوێت لەبارەی ئەجێندای سەردانی سەرۆك وەزیران.  

لەبارەی تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوان كازمی و بەرپرسانی توركیا جەنابی راشیگەیاند: راگرتنی ئەو هۆكارانەیە كە لە زیانگەیاندن بە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ توركیای دراوسێ دەمانپارێزێت. 

باڵوێزی عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەشكردووە دیاریكردنی ئەو تەوەرە لەسەر داخوازی لایەنی توركی بووە وەك چۆن سەردانەكەش لەسەر بانگهێشتی توركیا بووە بۆ كازمی. 



ڕیکلام