نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەزربوویەوە

  2020-12-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەهای یەك دۆلار گەیشتە 1280 دینار و نرخی تمەنیش بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوویەوە.


بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 128هەزار و 400 دینار. 

دوێنێ ئێوارە لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 126هەزار و 500 دینار، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەستی پێكرد. 

هاوكات بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە لە كاتێكدا دوێنێ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە دوو ملیۆن و 545 هەزار تمەن، لە ئێستاشدا 100 دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و 529 هەزار تمەن. 


ڕیکلام