کازمی و باڵیۆزی سعودیە تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان کرد

  2020-12-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولعەزیز شمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز بە تایبەت بازرگانی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، گفتوگۆش کراوە سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بە تایبەت لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بە تایبەت لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی سعودی، کە چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لێ کەوتەوە.



ڕیکلام