ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان ١٣٠٠ شوێن داخراون

  2020-06-15  | 
هەولێر
هەولێر
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، لە ماوەی ١٠ رۆژدا، هەزار و ٣٠٠ شوێن داخراون.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تاوەکو  ئەمڕۆ، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (1300) شوێن، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخران .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن لە گیانی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی، لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوام دەبن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی، هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن .



ڕیکلام