چاوش ئۆغلۆ: تورکیا لەژیر فشاردا پاشگەز نابێتە لە کڕینی موشەکی S400 ڕوسی

  2020-12-17  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەر ئەنکەرەدا هەڵەیەکی سیاسی و یاساییە و دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی تورکیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل کەناڵ ٢٤ی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەرباری سزاکان تورکیا بە هیچ شێوەیەک پاشگەز نابێتەوە لەخاوەنداریەتی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی.

ئاماژەی بەوەشکرد،  کێشەکان لەڕێگەی سەپاندنی سزاوە چارەسەر ناکرێت، وڵاتەکەی هەمان هەنگاوی بەرامبەر دەنێت، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ سزاکانی ئەمریکا بەسەریاندا.

لە بەشیکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردەوە، ئەستەمە پەیوەندییەکانی نیوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگەڕێنەوە بۆ سروشتی، ئەگەر بێتو ئەمریکا داخوازییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرێت سەبارەت سیاسەتی سوریا.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن لەبەر ڕۆشنایی یاسای ٢٣١ی تایبەت بە نەیارەکانی واشنتۆن سزای سەپاندووە بەسەر چەند کەسایەتییەکی ناو دامەزراوەی سەربازیی تورکیا، ئەوەی ئەوەی ئەنکەرە سورە لەسەر وەرگرتنی سیستمی موشەکی دژە ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی.



ڕیکلام