کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای کالگهورکێ و بەرانشێ سەر بە ناحیەی باتیفا و گوندی بھێرێ لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە چڕی بوردومانکرد .
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            ھاوڵاتی علی گولی لە ناحیەی باتیفا بە توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " يئەمشەو فروکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی دەستیانکرد بە بوردومانکردنی چیای کالگهورک و بەرانشێ لە ناحیەی باتیفا    ".
 
ئاماژە بەوەشکرد، بوردومانەکە بو ماوەی پازدە خولەک بەردەوامبووە و تا ئێستا زیانەکان نازانرێت  . 
هاوکات هاوڵاتی بورهان لەتیف لە ناحیەی دەرکار بە توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " ماوەی کاتژمێرێکە فرڕوکە جەنگیەکانی تورکیا بە بیانوی لێدان لە بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گوندی بهێر بە چڕی بوردوماندەکەن". 
 
جەختیشکیردەوە،  تا ئێستاش بوردومانەکە بەردەوامە و فڕوکەکانی چاودێری بە نزمی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە  .