نرخی نەوت بەرزبوەوە

  2020-12-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 52 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 49 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 51 دۆلار و  29 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 48 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە بەرمیلی نزیكەی یەك دۆلار نرخەكەی بەرزبووەتەوە.  

بەكارهێنانی ڤاكسین لە دژی كۆرۆنا لە بەریتانیا و وادەی دەستپێكردنی كوتانیش لە ئەمریكا و كەنەدا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان كردووە.

لە هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



ڕیکلام