وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 10 کەس گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندوە 1307 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون و 1914 کەسی دیکەش چاکبونەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆی توشبوان گەیشتە 583118 کەس و رێژەی چاکبونەوەش سەدا 89 یە.
هەروەها تا ئێستا 12680 کەس لە سەرانسەری عێراق بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە.