کۆمپانیای دانە‌غاز رێژەی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر زیادکرد

  2020-12-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند لە 15 ی ئەم مانگەوە رێکۆردێکی نوێی لە بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر تۆمارکردوە و توانیویەتی رێژەی بەرهەمهێنانی رۆژانە بگەیەنێتە 430 ملیۆن پێ سێ جا غاز.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە پێشتر رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غازیان بەرهەمهێناوە و بەراورد بە ساڵی 2019 سەدا هەشت رێژەیەکە زیادی کردوە.

هەروەها دانەغاز دەستپێکردنەوەی کارکردنی لە فروانکردنی کێڵگەیەکی نوێی غازدا راگەیاند کە لەمانگی ئازاری ڕابردوو بەهۆی کۆرۆناوە راگیرابوو و پێشیبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2023 غاز لەو کێڵگەیەش بە بەڕی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمبهێندرێت.

دکتۆر پاتریک ئالمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاندوە کارەکانمان بەردەوامە لەتۆمارکردنی  رێکۆردی نوێی بەرهەمهێنان بە بەرزترین ستانداردو تەندروستی، سەلامەتی، ئاسایش و ژینگەش دەپارێزێن، هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە پشتگیرییەکی زۆر گەورەمان دەکات ، بەتایبەتی دوای ئەوەی رێگەی پێداین بۆ ئەوەی لە ژێر کۆنترۆڵی توندی تەندروستیدا دەست بە فراوانبوون بکەین.

ئاماژەی بەوەشکردوە دوای 12 ساڵ لە هاوبەشی بەهێز ، پابەندبوون و هاوکاریمان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە و بەهێزییە دەمێنێتەوە کە هەیە.

کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە ناحیەی قادرکەرمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و بڕێکی زۆر غازی تێدایە و لەلایەن کۆمپانیای دانەغازەوە دەردەهێندرێت.


ڕیکلام