وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا، لە ژمارەی تووشبوون بەو پەتایە زیاترە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩٦٤ کەس چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٠٢٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٨٩.٢%ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٨٤ هەزار و ١٤٥ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٢٠ هەزار و ٩٦٩ کەس چاکبوونەتەوە.
تا بەهۆی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا ١٢٦٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.