وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا ٨١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٣٧٦ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە نەوتە هەناردە کراوە، بڕی ٣ ملیار و ٤٠٣ملیۆن و ٧٢٢ دۆلاری داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای فرۆشتی نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٤١ دۆلار و ٨٨ سەنت بووە.