تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

  2020-12-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٦٨ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بەردەوام ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٢٠٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی کە ڕۆژانە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویدەکاتەوە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ ٨٩.٣%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٥٨٥ هەزار و ٣٤٥ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٢٢ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لە ئێستاش نزیکەی ٥٠ هەزار کەس چارەسەر وەردەگرن.

تا ئیستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ١٢ هەزار و ٧١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام