سۆرانی  |  بادینی  |  English      

شاندی هەرێم لە بەغدا بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات

  2020-12-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری شاندی هەرێم لە بەغداد كۆدەبێتەوە و گفتوگۆی شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق دەكات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بڕیاردرا شاندی هەرێم لە بەغدا بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری بكات. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و بابەتە پەیوەندیدارەكانی كۆدەبێتەوە. 

شاندەكەی هەرێم كە درەنگانی شەوی رابردوو گەڕانەوە هەولێر، پێش گەڕانەوەشیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندەكە رایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەی  ساڵی داهاتوو گەیشتونەتە رێكەوتن، هەرچەندە ئەوان ئامانجیان بووە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی جێبەجێ بكەن.