کامەران جەمال کورتە فیلمی (مردن لە باخى سێودا) نمایش دەکات

  2020-12-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بیرۆکەى فیلمەکە لە چیرۆکێکى (ئێدگار ئالان پۆ) وەرگیراوە.

بڕیارە لە ڕۆژی جیهانى سینەمادا لە میانى چالاکییەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیریی و هونەرى سلێمانى بەشى هونەرى سینەما کۆمەڵێک فیلم نمایش بکرێن، فیلمەکان لەلایەن دەرهێنەرى جیاوازەوە بە ستایلى جیاواز بەرهەمهێنراون، یەکێک لەو فیلمانە فیلمى (مردن لە باخى سێودا)یە.

 ئەم فیلمە لە دەرهێنانى (کامەران جەمال) و نواندنى (چریکە عەبەڕەش،عەتا حەمە ساڵح، یاسین شەریف،فاروق جەمال...) تایبەت بە (تۆڕى  هەواڵى ژیان) دەرهێنەرى فیلمەکە (کامەران جەمال) وتى: بیرۆکەی فیلمەکە لەچیرۆکێکی  شاعیرو چیرۆکنووسی ئەمریکی (ئێدگار ئالان پۆ)وە وەرگیراوە، بە ناوى چیرۆکی (دڵێکی نهێنی درکێن) ئەم فیلمە ئیشکردنە لەسەر جیهانی ژێرزەمینە تاریکەکانی نەستی مرۆڤ، ترس لەتاریکی ترس لەشێتی، ترس لەمەرگ،ترس لەزەمەن وڕاکردن لەفەنابوون، هەموو ئەو ئایدیانە لەناوی سەری کارئەکتەری ژنێکی تووشبوو بەشیزۆفرۆنیاوە ئەگێڕێتەوە،ئەم حیکایەتە  نەخۆشێک ئەیگێڕێتەوە.

سەبارەت لە ستایل و شوێنى نمایشکردنى فیلمەکە ئەو دەرهێنەرە وتى:  ستایلی فیلمەکە  ژانری Film Noirی فەرەنسیە و لە هۆڵى تەلارى هونەر لە شارى سلێمانى نمایش دەکرێت.



ڕیکلام