ترەمپ ئامۆژگاری دۆستانەی ئێران دەكات

  2020-12-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند مووشەكەكانی رۆژی شەممە ئاراستەی باڵوێزخانەكەیان كراوە لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون و هەر ئەمریكییەك لە عێراق بكوژرێت تۆڵە لە ئێران دەكەنەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی رۆژی شەممە بۆ سەر باڵوێزخانەكەیان رایگەیاند "رۆژی شەممە باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا بە چەند مووشەكێك كرایە ئامانج، سێ لەو مووشەكانەش بەرپەرچدرانەوە". 

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە مووشەكەكان لەلایەن ئێرانەوە هاوێژراون دەشڵێت: دەنگۆی هێرشی دیكە بۆسەر ئەمریكییەكان لە عێراق هەیە. بۆیە وەك ئامۆژگاریەكی دۆستانە بۆ ئێران پێویستە دووجار بیر بكەنەوە هەر ئەمریكییەك بكوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دادەنێم. 

 شەوی شەممە ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا، زیانی ماددی كەوتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، هەر لەو كاتەشدا باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق بە ئەركی حكومەتی عێراقی زانی كە ئەو كەسانە بدۆزێتەوە. 


ڕیکلام