نرخی نەوت چەند رۆژێکە لەسەرو 50 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 51 دۆلار و 29 سەنتە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 48 دۆلارو 23 سەنت دەفرۆشرێت.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت چووە 52 دۆلار بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە راگرتن و سنورداركردنی گەشتی نێوان ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان دوبارە بووە هۆی دابەزینەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕدا .
لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی كۆرۆنا و خۆگونجاندنی وڵاتان لەگەڵ ڤایرۆسەكە.