وەزیری تەندروستی عێراق: ڤاکسینی کۆرۆنا بە خۆڕایی دابەشدەکەین

  2020-12-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند بڕی 16 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان دەستەبەرکردوە و ڤاکسینەکەش بە خۆڕایی دابەشدەکرێت.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقیە وتیشی نیشانەکانی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەمان نیشانەی کۆرۆنا کۆنەکەیە.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند لە ئێستادا کەمتر لە 200 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد رێژەی مرد لە سەدا حەوتەوە دابەزیوە بۆ سەدا 2 کە ئەوەش رێژەیەکی ئاساییە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سێ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد کە وەک پێشەکی بدرێت بە کۆمپانیای فایزەر بۆ هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و چەند رێکار و بڕیارێکی نوێشی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا دەرکرد.



ڕیکلام