ئیمانیۆل ماکرۆن کۆرۆنای تێپەڕاند

  2020-12-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئیمانیۆل ماکرۆن کۆرۆنای تێپەڕاند و هیچ نیشانەیەکی نەماوە.

کۆشکی ئەلیزی ڕایگەیاندوە دوای پشکنین دەرکەووتوە کۆرۆنای تێپەڕاندوە بۆیە کەرەنتینەی جێهشتووە و گەڕایەوە بۆ کۆشک.

هەروەها ئاشکراشیکردوە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پلانی هەیە سەریساڵ و کریسمس لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەرببات.

کۆشکی ئەلیزی ئاشکراشیکردوە ماکرۆن نیشانەکانی  وەک کۆکە و پلەی گەرمی لەش و ئازاری ماسولکەی هەبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو دەرکەوت سەرۆکی فەڕەنسا توشی کۆرۆنا بووە و دواتریش کۆبونەوە و بەرنامەکانی ڕاگرت و هەریەکە لە پیدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەلیکساندەر دی سەرۆک وەزیرانی بەلیجیکا و ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆک وەزیرانی پرتوگال پشکنین بکەن و خۆیان کەرەنتین بکەن بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا بەرکەوتنیان لەگەڵ ماکرۆن هەبووبوو.



ڕیکلام