عەسائیب ئەهلولحەق بۆ ژیان: ئەوانەی هەڕەشەیانكردووە سەر بە ئێمە نین

  2020-12-25  | 
 سەڵاح بامەڕنی
عەسائیب ئەهلولحەق رەتیدەكاتەوە ئەوانەی هەڕەشە لە حكومەتی عێراق دەكەن سەر بە ئەوان بن، دەشڵێت هێزەكانیان لە ئێستادا لە شەقامەكاندا بەشوێن ئەوكەسانەدا دەگەڕێن.

دوای گرتەی ڤیدیۆیی ژمارەیەك چەكدار كە بەناوی گروپەكانی عەسائیب ئەهلول حەق كە تیایدا هەڕەشەیان لە حكومەتی عێراق و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا كرد محەمەد روبەیعی، ووتەبێژی عەسایب ئەهلولحەق بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەم وێنە و گرتە ڤیدیۆیانە دوورن لە راستی.

ناوبراو راشیگەیاند: لە ئێستادا هێزەكانمان لە نێو شەقامەكانی بەغدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی بە ناوی عەسائیب وێنە و گرتە ڤیدیۆ بڵاو دەكەنەوە دەستگیریان بكەن و رادەستی هێزە ئەمنیەكانیان بكەن. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ژمارەیەك چەكدار بەناوی عەسائیبەوە هەڕەشەیان لە حكومەتی عێراقی كرد بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپەیان دەستگیر كردووە. 

هەر دوای هەڕەشەی ئەو گروپە مستەفا كازمی لە تویتێكدا رایگەیاند ئەوان ئامادەی روبەڕوبوونەوەی یەكلاكەرەوەن و ئاماژەی بە پاراستنی ئەمنیەنی عێراق كرد، لە گەڵ هێزێكی دژەتیرۆریشدا خۆی چووە شەقامەكانی بەغدا.


ڕیکلام