پێنجوین: تەنها 10 تووشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە

  2020-06-11  | 
پێنجوێن
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێنجوێن رایگەیاند، لە کۆى ئەو 89 حاڵەتەى لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى کۆرنا لە سنورەکە تۆمارکرا، تائیستا 21 کەس چاکبوونەتەوە و تەنها 10 تووشبوو لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێنجوێن رایگەیاند، لە کۆى ئەو 89 حاڵەتەى لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى کۆرنا لە سنورەکە تۆمارکرا، تائیستا 21 کەس چاکبوونەتەوە و تەنها 10 تووشبوو لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

.خالید عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێنجوێن بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە کۆى ئەو 89 حاڵەتەى لە سەرەتاى بڵاوبوونەوەى کۆرنا لە سنورەکە تۆمارکرا تائیستا 21 کەس چاکبوونەتەوە.

وتیشى، ئیستا 51 حألەتى تووشبوون لە پێنجوین ماون، لەکۆى ئەو ژمارەیەش تەنها 10 تووشبوویان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، ئەوانى دیکەش بەهۆى ئەوەى بەشێکى زۆریان کەسوکاریان کارمەندى تەندروستین لەماڵەوە چارەسەریان بۆ دەکریت و کەرەنتین دەکرێن.

 

 

 

 



ڕیکلام