عێراق.. لە 35 هەزار پشکنین 836 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 836 کەسی دیکەش توی ڤایرۆسەکەبوون.

هەروەها بەپێی ئامارەکە 1390 کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و 12 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە لە ژمارەی توشبوون و چاکبونەوەدا پارێزگای کەرکوک لە رێزبەندی یەکەمدایە.

هەروەها لە ئێستادا 185 کەس باری تەندروستیان ناجێگیرە و رێژەی چاکبونەوەش نزیکبوەتەوە لە سەدا 90



ڕیکلام