غه‌زەنفه‌ر به‌تیخ سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ ئێران ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له‌نامه‌كه‌دا كازمی داوایكردوه ئاڵۆزی دروست نه‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌٢٨ی١٢ی٢٠٢٠، غه‌زەنفەر به‌تیخ راگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران نایه‌وێت ئاڵۆزی زیاتر له عێراق دروست بكات، به تایبه‌ت له‌ئێستادا كه 20 رۆژی دیكه دۆناڵد تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جێده‌هێڵێت و جۆ بایدن پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
وتیشی، "تاران نایه‌وێت ده‌رفه‌ت به تره‌مپ بدات كه هه‌ڵوێستی سه‌ركێشی بنوێنێت و شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستیهێنا".
غه‌زەنفەر به‌تیخ ئاشکراشیکرد، شاندێكی عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه کە، "عێراق به‌هیچ جۆرێك نایه‌وێت گرژیه‌كان قوڵبكرێنه‌وه، رێگه‌ش نادات ئێران له‌رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانیه‌وه ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق بكات و پێشێلكاری یاسایی ئه‌نجامبدات و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و عێراق و وڵاتی ناوچه‌كه‌ش بگه‌یه‌نێت"، ئه‌و سه‌ردانه‌ش وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌بووه.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌تی ئێران ته‌نانه‌ت له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا، به‌شێك له‌هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌و هیوایه‌ی حكومه‌تی نوێی ئه‌مریكا زیاتر میانڕه‌و بێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكکه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه و بارگرژییه‌كان كه‌مبكاته‌وه".
پێشتریش میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە کە دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢٧ی١٢ی٢٠٢٠، شاندێكی عێراق له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كردووه.