گروپێکی چەتەی ئینتەرنێت: سامانەکەی ئەردۆغان 350 ملیار دۆلار زیاترە

  2020-12-31  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردەوە، سەروەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، خاوەنی سامانێکی زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دۆلارە لە بانکە ناوخۆیی و بیانییەکاندا.

ڕۆژنامەکە لەماڵپەری "ئەنونیموس" ی گروپ چەتەی ئینتەرنێتەوە بڵاویکردووەتەوە، گروپەکە لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناوی ئەو بانکە بیانیانەی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەردۆغان و خێزانەکەی داهات و پارەیان تیادا داناوە.

چەتەکانی ئەو ماڵپەڕە داوایان لە ئەردۆغان کردووە، پێشنیازی بانکێکی شیاو بکات، کاتێک زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دۆلاری لابوو، بۆ سپیکردنەوەی.

لیستی بانکەکانیش بریتی بوون لە "بانکی زەراعات، دویتچ بانک، بانکی وەقف، کریدت سویس، ئێچ ئێس بی سی، بانکی کەی تی ئەلبانی، بانکی ناوەندی سودان، بانکی دی بی سی".

لە توتێکی دیکەدا چەتەکان نامەیەکیان نووسیووە کە تیا نوسراوە "ئێوارەی ڕۆژی ٣٠ کانونی دووەم، ئێمە و لێپرسراوێکی پێشوو  بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە RedHack   و ئەو بابەتە رەوانە دەکەن بۆ ڕەفە تۆزاوییەکانی مێژوو، چونکە قسەکردن دەربارەی مردوان شایەن بە ئێمە نییە".

هەروەها چەتەکانی ئینتەرنێت وێنەکی گرافیتی هونەرمەندی ئینگلزی  بە ناوبانگ (بانسکی)یان بڵاوکردووەتەوە، کە ئەردۆغان دەردەخات گونییەکی دڕاوی پڕ لە پارەی هەڵگرتووە و بڕێکی زۆری ڵی کەوتووە، بەڵاک لە دوایەوە (بیلال ئەردۆغان)ی کوڕی پارەکە کەوتووەکان کۆدەکاتەوە.

لەژێر وێنەکەوە نوسراوە "لە ساڵی ٢٠٠٢وە هیچ شتێک بەلای خێزانی ئەردۆغانەوە گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە ".

گروپی ئەنونیموش پێکهاتوون لە گروپێکی هێرشبەری سیاسی لەسەر ئینتەرنێت، لە سەرانسەری جیهاندا و دروشمەکەشیان "ئێمە نەناسراوین، ئێمە سوپاین، ئێمە لەبیرمان ناچێت، ئێمە لێوردەییمان نییە، چاوەڕوانمان بکەن".

ئەو گروپە بەردەوام ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە خۆیان وەک چالاکوان، وەک تاک و دامەزراوە دەناسێنن، بەزۆری بایەخ دەدەن بە بابەتەکانی وەک "خراپ بەکارهێنانی پۆست و زوڵمکردن و پێشێلکردنیە مافەمانی مرۆڤ".



ڕیکلام