کتێبى یه‌که‌م نێگارکیشی/ نیگارەکانی شاماران
ڕۆژێک دادێت جوانی دونیا ڕزگار ده‌کات
دیستۆیفسکی
سه‌ره‌تا چی وای له ئاغه‌له کردوه گرینگی به چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی شاماران بدات وا جه‌ختی لێبکاته‌وه ئه‌مه‌و ته‌نانه‌ت وێنا ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی شاماران ته‌واو له کاره‌کانی ئاغه‌له ڕه‌نگده بداته‌وه .
تابلۆی شاماران به جۆره‌ها قه‌باره‌و ڕه‌نگ به بچوکی به گه‌وره‌یی لاکێشه‌یی ، ده‌مێکه ڕۆسته‌م کار له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یه ده‌کات ، وه‌ک بڵێین ڕۆسته‌می شێوه‌کار سیحری جوانی خۆی له‌شاماران به‌تاڵ کردبێته‌وه .
ژن پانتایه‌کی گه‌وره له فۆتۆکانی ڕۆسته‌م داگیر ده‌کات ، سروشتیش با له‌و لاوه بێ شامارانیش وه‌ک به‌شێکی دانه‌براوه‌ی جوانیه‌که‌ی پێکهاته‌ی ژن . به‌ڵی شاماران به‌شێک له ژن به‌شه‌که‌ی تر ماره ، شای ماران .
دنیای ژن له‌وه ئاڵۆزتره به ته‌فسیرێکی ئاسایی خویندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت .
ژن کتابێکه‌و بۆ خۆی .
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا زیندو کردنه‌وه‌ی چیرۆکی شاماران مه‌به‌ست لێی به کورداندنیه‌تی وه ته‌نانه‌ت شاماران بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سه‌ر بنج و بنه‌ره‌تیه‌که‌ی خۆی به جوانیه ئه‌فسوناویه‌که‌ی خۆی له فه‌وتان ڕزگار بکرێت .
له ڕۆمانی هاواری دیجله محمد ئۆزۆن کار له سه‌ر هه‌مان بۆچون ده‌کات ئه‌وه‌ی ئاغا‌له کاری له سه‌ر ده‌کات ، ده‌کرێت بکرێته پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر و کاری جیدیتری له سه‌ر بکرێت .
زۆرێک له چیرۆکه ئه‌فسانه‌یه‌کان مۆلکێکی هاوبه‌ش وه‌رده‌گرن له لایه‌ن میلله‌تانی ناوچه‌که‌وه هه‌ر یه‌که‌و ده‌یکات به ده‌سکه‌وتو خاوه‌نی خۆی به‌لام له ڕاستیدا هی یه‌کێکیانه .
لێره‌دا تورک به گه‌وره‌ترین دزی که‌لتوری و فۆلکلۆری و ئه‌فسانه‌یی ناوچه‌که داده‌نرێ ئه‌مه‌ش ئه‌و کێشه‌یه‌یه که نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی تری ناوچه‌که پێوه‌ی ده‌ناڵێنن .
شاماران له ئه‌فسانه ناسیدا وه‌ک گیانه وه‌رێک وه‌ک بونه‌وه‌رێکی خورافی سه‌یر واتا ئه‌وه‌ی ئه‌و بونه‌وه‌ره پێکهاته‌یه‌ک له به‌شی سه‌ره‌وه جه‌سته‌و ڕوخساری سه‌ری ژنێک به قژێکی ئاڵه‌وه وه خواره‌وه‌ی نیوه مار ڕێک وه‌ک په‌ری ده‌ریا .
مار له چیرۆکه کۆن و ئه‌فسانه‌کاندا ده‌ورێکی کاریگه‌رو بنه‌ڕه‌تی هه‌بوه وه تێکه‌ڵه‌یه‌ک له شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ، مار له شیوه‌ی شه‌یتان ، مار له شیوه‌ی ئه‌و مه‌خلوقه‌ی له‌وه‌ته‌ی ئینسان هه‌یه ماری وه‌ک دوژمنێکی ترسناک بینیوه .
ئه‌مه‌و په‌یوه‌ندیه سیحراویه‌کانی نێوان مارو ئیبلیس .
مار دو فاقیه‌ته ئیزدیواجیه‌ته ده‌مێک له ده‌ستی مو‌سا وه‌ک ڕزگار که‌ر ، وه‌کاتێکیش په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئیبلیس که مه‌رامه‌کانی خۆی پێ جێبه‌جێده‌کات .
مار له شێوه‌ی خوداکان ..
نوسه‌ری ئێراقی شاکر نوری ده‌ڵێت چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر خودا مێینه بوایه
له‌وانه‌یه ئیستا دونیا شتیکی تر بوایه که‌میک هیمنترو ئاشتی تر له‌وانه‌شه هێنده شه‌رو جه‌نگیش ڕوینه‌دابایه .
لێره‌دا جه‌سته‌ی ژن ئایکۆنێکه پیاوان ده‌یپه‌رستن وه‌ک ئاره‌زوویه‌کی ناو قوڵایی خاک
وه ته‌نانه‌ت خودا له شێوه‌ی ژن گوڵ ده‌پشکوێ گوڵ ده‌گرێ .
بۆیه ئاغا‌له له سه‌ر هه‌مان ڕیتم‌و ئه‌و باکگراوه‌نده کار له سه‌ر مێژووی
شامارا ده‌کات
ده‌شێت جۆره‌ها حیکایه‌تی تر له پشت شامارانه‌وه هه‌بێت .
کتێبی دووه‌م / ئێمه کاکه‌یین
کاتێک وێنه ده‌دوێت
ئه‌م کتابه‌ش هه‌ر فۆتۆییه
تێرامان له وێنه ... ئه‌وه‌ی وێنه پێمان ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌یه که مێژووی هه‌زاران ساڵه پێمان ده‌ڵێت ، وێنه بچوککراوه‌ی ناخی مێژووه ، ئاغا‌له له ڕێگه‌ی فۆتۆکانیه‌وه ته‌واوی مێژووی کاکه‌ییه‌کانمان پێده‌ڵێت .
له کانگای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له قوڵایی و ناخی ئه‌و هۆزو عیرقانه‌وه که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌ک هه‌ن ئه‌وان کاکه‌یین ، ڕوخساری ئینسانه‌کان( کاکه‌ییه‌کان )زۆر کۆنن کۆنتریش له مێژوو وه‌ک بڵێین تۆزی مێژویان له سه‌ر نیشتوه ، روخساره‌کان غه‌مۆکین ئه‌و غه‌مه‌ش هی ڕابردوویه‌کی نزیک نیه هی سه‌رده‌مانی کۆنتر له ته‌ته‌رو مه‌غۆل کۆنتر له ئه‌سکه‌نده‌رو ئاشور هانیپاڵو حامو رابی و میسریه‌کانه‌وه چ جای قه‌یسه‌ره‌کانی ڕۆم و عوسمانلی و عه‌جه‌م و ئینگلیزه‌وه .
وه‌ک بڵێین ئه وان له دایک بووی شۆربۆوه‌ی ناو قوڵایی خاکه‌وه هاتون ، له قوڵایی مێژووه‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که خودا هۆزو قه‌بیله‌و نه‌ته‌وه‌کانی خه‌ڵق کردوه پێده‌چێ کاکه‌ییه‌کان یه‌که‌مین ڕه‌گه‌زبوبێتن که پێیان خستبێته سه‌ر زه‌مینه‌وه .
کاکه‌ییه‌کان وه‌ک که‌مینه وه ک کورده کۆنه‌کانی مێژوو که په‌رت و پارچه کراون به سه‌ر زه‌مینێکی فراوان دابه‌شکراون .
ئه‌وان ئه‌و بونه‌وه‌ره بێگه‌رده‌ن له هه‌وڵی پاراستنی ڕه‌گه‌زی خۆیان بوونه له پاراستنی له هجه‌ی زمانیان له خاک و بنه‌ماکه‌یان ئه‌وان داخراو نین .
ئاغا‌له به پێویستی زانیوه کار له سه‌ر پرۆژه‌ی به ناساندنی زیاتری ڕه‌سه‌نایه‌تی کاکه‌ییه‌کان بکات ئه‌و کار له سه‌ر ژیان و ناخ و هه‌ست و سۆزیان ده‌کات ، کار له سه‌ر ناساندنی جوگرافیان ده‌کات ، کار له‌سه‌ر ساده‌ییان له سه‌ر خه‌یاڵیان له سه‌ر ڕوئیایان له سه‌ر زۆر شت ده‌کات .
کار له سه‌ر نیشتیمانیان ده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بوێریم هه‌بیت بڵێم کار کردن له سه‌رخه‌یاڵی ئه‌وه‌ی بتوانرێ له یه‌ک شوێنی تایبه‌ت کۆبکرێنه‌وه ئه‌مه‌ش ئاسوده‌یی و خه‌ونی له مێژینه‌ی ڕۆسته‌م و میلله‌تێکه .
کار‌و پرۆژه‌ی دام‌و ده‌زگاو زانکۆکان به ته‌نها له فۆتۆکه‌ی ڕۆسته‌م ئاغا‌له ده‌بینرێ .
ئه‌م دوو کتێبه به قه‌باره گه‌وره له ولاتی چین چاپکراون ، ده‌ست خۆشی بۆ به‌ڕیزیان .