ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشووی سه‌رساڵی بۆ یه‌ك ڕۆژ درێژ كرده‌وه و له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌وامی ڕه‌سمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بۆ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ڕایگه‌یه‌ندراوێك وێڕای پیرۆزباییكردن، یه‌ك ڕۆژ پشووی سه‌رساڵی درێژ كرده‌وه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه پشووی سه‌ری ساڵی ڕۆژێك درێژكراوه‌ته‌وه و ده‌وامی ڕه‌سمی ڕۆژی دووشه‌ممه 4-1-2021 ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان.