بەرپرسێكی داعش لە ئەنقەرە دەستگیركرا

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی رێكخراوی چەكداری داعش لە ئەنقەرە دەستگیر كرا كە پێشتر لە ناوچە جێناكۆكەكانی عێراق كاری ئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕَژكراوی بۆ رێكخراوەكە كردووە.

میدیاكانی سەر بە حكومەتی توركیا ئاشاكرایانكرد تیمەكانی هەواڵگری وڵاتەكەیان زانیاریان پێگەیشتووە یەكێك لە چەكدارەكانی داعش لە ئێستادا گەیشتووەتە وڵاتەكەیان و دوای كۆكردنەوەی زانیاری بۆیان ئاشكرا بووە ئەو كەسە لە ئەنقەرەی پایتەخی توركیا نیشتەجێ بووە. 

ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كەسەی دەستگیركراوە ناوی ئیبراهیمە پێشتر لەئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە عێراق كاریكردووە و لەو ماڵەی لە ئەنقەرە تیایدا نیشتەجێبووە مۆبایلێك و چوار سیمكارت و دەفتەرێكی زانیاری لەبارەی رێكخراوەكەوە دەستی بەسەردا گیراوە  


میدیای حكومەتی توركیا ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە دوای دەستگیركردنی ئەو كەسە لێكۆڵینەوەیان لە ئەرشیفی رێكخراوەكە كردووە و بۆیان دەركەوتووە لە عێراق چەكی بەكار هێناوە ئەوەشیان لە رێی ئەو وێنە ڤیدیۆیانە بۆ دەركەوتووە كە پێشتر بڵاوبووەتەوە. 


ڕیکلام