لە ئینستاگرام رۆناڵدۆ یەكەمە

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە خاوەنی زۆرترین فۆڵۆوەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و 250 ملیۆن كەس پەڕەكەیان فۆڵۆكردووە.

بە گوێرەی دواین ریزبەندی خاوەن زۆرترین فۆڵۆوەری تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی، بووە خاوەنی 250 ملیۆن فۆڵۆوەر لە پلەی دووەمیشدا ئاریانا گراند، هونەرمەندی گۆرانی بێژی ئەمریكی بە كۆكردنەوەی 213.6 ملیۆن فۆڵوەری هەیە. 

لە پلەی سێهەمی ریزبەندیەكەدا دواین جۆنسن، ئەكتەری ئەمریكی بە كۆكردنەوەی 209.1 فۆڵۆوەر پلەی سێهەمی گرتووە، لە پلەی چوارەمیشدا كەیلی جێنەر، ئەستێرەی سۆشیال میدیا كە خوشكی كیم كارداشیانە بە كۆكردنەوەی 206.8 ملیۆن فۆلۆوەر، لە پلەی پێنجەمیش بۆ سیلینا گۆمێز هونەرمەندی گۆرانی بێژدێت كە 200.3 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە. 

رۆناڵدۆ لە نێو ئەستێرەكانی تۆپی پێدا بپێشەنگایەتی بە ژمارەیەكی گەورە گرتووە، لە كاتێكدا لیۆنێل میسی خاوەنی تەنها 174 ملیۆن فۆڵۆوەر و دوای ئەوەیش نەیمار خاوەنی 144 ملیۆنە. 



ڕیکلام