پیاوێكی بیانی لە توركیا بە جلی ژنانەوە ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها دەدزێت

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پیاوێكی خەڵكی توركمانستان بە جلی ئافرەتانەوە ئۆتۆمبێلێكی مارسیدس دەدزێت و دواتریش هەر بە جلی ژنانەوە دەستگیردەكرێت.

لە شەوی سەری ساڵدا پیاوێكی خەڵكی توركمانستان بەناوی سلێمان دەچێتە پێشەنگایەكی ئۆتۆمبێل و بە جلی ژنانەوە ئۆتۆمبێلێكی مارسیدس دەدزێت كە بە بەهای پێنج ملیۆن لیرەی تورکی بووە. 

دزیەكە لە ناوچەی ساریای شاری ئیستەمبوڵ بووە و لەسەرەتای دزیەكەدا كاتێك دەچێتە ناو شوێنەكە یەكەم كار كە دەیكات گواستنەوەی ئاراستەی كامێراكانی چاودێریە. 

پۆلیس دەڵێت ئەو دزیە یەكەم دزی ئۆتۆمبێلی ساڵ بووە كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان بووە كە دزراوە و لە كاتژمێر یەكی شەویی سەری ساڵ ئەنجامیداوە. 

لەكاتی دزیەكەدا لە ئۆفیسەكەدا سویچی ئۆتۆمبێلەكە بەدەست دەهێنێت و دواتر دەیدزێت، لە دانپێدانانەكەیدا دزەكە وتویەتی بە مەبەستی نەناسینەوەی لە کاتی دزیەکە و دوای دزیەکەش جلی ژنانەی لەبەركردووە.


ڕیکلام