ڕاوێژکاری دارایی کازمی: ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا گەیشتووەتە لە 30%

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مزهر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، پێشنی کرد نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ ٦٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا گەیشتووەتە ٣٠%ی کۆی دانیشتوان.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ڕاوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی "کورتهێنان دەکریت بە زۆرێک لە بڕگەکانی بودجەی گشتی ئەمساڵ چارەسەر بکرێت، لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئەوەش قەرەبووی قەرزکردن دەکاتەوە".

دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش ساڵح پێشبنی کرد تا هاوینی داهاتوو نرخی بەرمیلێک نەوت بەرز بێتەوە بۆ ٦٥ دۆلار، بە تایبەت دوای هەڵگرتنی کۆتوبەندەکان لەسەر گواستنەوە و باشتربوونی دۆخی جیهان لە پەتای کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیادەیەی کە ڕێکخراوی ئۆپیک پەسەندی کردووە لە بەرهەمهێنانی نەوت و بڕەکەی ٥٠٠ هەازر بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئاماژە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیهان و کەبوونەوەی رێژەی خەمڵاندنەکان تیایدا.

دەربارەی ڕێژەی هەژاریش لە عێراق، راوێژکاری کاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، ڕێژەکە گەیشتووەتە لە ٣٠%ی کۆی دانیشتوان، لەوانە ئاوارەکانی پێشوو، کەسانی بێکار، جگە  لەوانەش دوو ملیۆن خێزانیشی هاتووەتە سەر بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کە جیهانی گرتووەتەوە.



ڕیکلام