بەرپرسی لقی پارتی لەشنگال: هیچ خاڵێكی ڕێکەوتنەکە جێبەجێنەکراوە

  2021-01-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ڕایگەیاند هیچ خاڵێکی رێکەوتنەکەی هەرێم و عێراق لەسەر شنگاڵ جێ بەجێنەکراوە و رەوشەکە خراپتربووە.

قادر قاچاخ بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندوە دۆخی شنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە.

دەشڵێت ئێستا بارەگای پۆلیسی شنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شنگالن .

بەرپرسی لقی شنگال ئاماژەی بەوەشکردوە "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە ".

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو رێکەوتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر دۆخی شنگال کرا، رێکەوتنەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە



ڕیکلام