سعودیە و قەتەر پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

  2021-01-04  | 
ریاز
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سعودیە و قەتەر لەسەر کردنەوەی سنورەکانیان بەڕووی یەکتردا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعودیە و قەتەر لەسەر کردنەوەی سەرجەم سنورە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانیان رێککەوتون و لە لوتکەی عولا کە سبەی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، هەواڵەکە بە فەرمی رادەگەیەندرێت.

لە کۆتایی بەهاری ساڵی ٢٠١٧ەوە، سعودیە و سێ وڵاتی، ئیمارات و بەحرەین و میسر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، سنورەکانیان بەڕووی یەکتردا داخستووە.

سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لە میانی شەڕی داعش لە سوریا و عێراق، قەتەر یارمەتی گروپە توندڕەوەکانی داوە، تۆمەتێک کە بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی قەتەرەوە رەتکراوەتەوە.

بڕیارە سبەی سێشەممە ٥ی١ی٢٠٢١، لە شاری عولای سعودیە لوتەکەی 41ی کەنداوی عەرەبی بەڕێوەبچێت بە سەرپەرشتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی.



ڕیکلام