کێشەی پارەی شەش مانگی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر کرا

  2021-01-05  | 
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
فۆتۆ: تیشکۆ سدیق
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، کێشەی پارەی شەش مانگی ئەو خۆبەخشانەی نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر کرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێوا ئاماژەی بەوەکردووە، نەخۆشخانەی هیوا کۆڵەکەی سەرەکی تەندروستی سلێمانی، دوای دەست بەکاربونیان وەک بەرێوبەری نەخۆشخانە، هەموو هەوڵێکمان دا بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبوەکانی بە پشتیوانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەمەئاهەنگی وەزیری تەندروستی .

ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی خۆبەخشان لە نەبونی ئەمری ئیداری و پێنەدانی شایستە دارایەکانی شەش مانگی ساڵی 2020، دوای هەوڵ و پشتیوانیەکی زۆر رەزامەندی درا بەسەرفکردنی ئەوبرەپارەیە بۆماوەی شەش مانگ .



ڕیکلام