وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٣٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٨٨٩ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩١.٦%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٩٩٩٦٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٤٩ هەزار و ٣٤٦ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئیستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەک وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماریکردووە، ١٢٨٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.