دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ دەرکرد

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرد

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند دادگاکە بەتۆمەتی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتنەکەی دەرکردوە.
ڕاشیگەیاندوە فەرمانەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق دەرکراوە و لە چوارچێوەی لێکۆڵێنەوەدایە لە دۆسیەکەدا.
 لەبەرەبەیانی رۆژی 3 ی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.


ڕیکلام