ئێران: سزاکان هەڵنەگیرێت پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دەردەکەین

  2021-01-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەد فەراهانی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر تا ٢١ مانگی شوباتی داهاتوو سزاکان لەسەر وڵاتەکەی هەڵنەگیرێت، ئەوا پشکنەرە نێودەوڵەتەکان لە وڵاتەکەی دەردەکات.

فەراهانی ڕایگەیاندئەو بڕیارە لە مانگی سوباتی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارکردنیش بە پرۆتۆکۆلی زیادەی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی و پیتاندنی یۆرانیۆم ڕادەگیرێت.

فەراهانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گەمارۆ دارایی و بانکی و نەوتییەکانی سەر ئێران لانەبرێت، ئەو ئەو یاسایە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکراوە و دەبێت  حکومەت پابەند بێت پێوەی.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕوونیکردەوە، ماوەی یەک مانگ لەبەردەم جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکاندایە بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە داواکراوەکان، ئەگەرنا تاران بەم نزیکانە بەرگری دەکات لە بەرژەوەندییە زیندوو ستراتیژییەکانی.

جەختیشیکردەوە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنها لەلایەن یەک لایەنەوە کە ئیران جێبەجێ دەکرێت، بۆیە تاران ڕێگە نادات بە بەردەوامبوونی ئەو دۆخە.

فەراهانی ڕوونیشیکردەوە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران هیچ سودێکی ئابوری نەبووە و ئەوروپاش هیچ کام لە بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە، جگە لەوەش دۆناڵد ترەم ڕێککەوتنی ئەتۆمی دڕاندووە.

ئەو وتانەی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە، ئێران ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ڕێژەی پیتاندنی ئەتۆمی بەڕێژەی لە 20%ی بەرزکردەوە، وەک پلانێک بۆ دەستپێکردنی جموجوڵی ستراتیژی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی سزاکانی دەرەوە.



ڕیکلام