پاشماوەی فڕۆکە ئیندۆنیزیەکە لە دەریادا دۆزرایەوە

  2021-01-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی گەڕان و رزگارکردنی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند لە دەریای جاڤادا پاشماوەی فرۆکە ونبوەکەی دوێنیان دۆزیوەتەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس لە زاری سەرۆکی ئاژانسی گەڕان و ڕزگارکردنەوە ڕایگەیاند پاشماوەی فڕۆکەکە لە نێوان دوورگەکانی سریلانکا و لاکی کە 23 مەتر لە خوار ئاستی دەریاوەن دۆزراوەتەوە

هەروەها وەزیری گواستنەوەی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند هێزە دەریاییەکانی سوپا لە دووخاڵدا شوێنی فڕۆکەکەیان لە دەریادا دیاریکردوە و دواتر گەڕان دەستیپێکردوە.

فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ737-500 و بوو،دوێنی لە فرۆکەخانەی جاکارتاوە بەرەوە شاری پۆنتیاک لە پارێزگای کالیمانتان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوو،بەڵام دوای ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی فڕۆکەخانەکە پچڕا.

هەروەها فڕۆکەکە 65 سەرنشینی تێدابوووە کە 53 کەسیان هاوڵاتی بوون و 12 کەسیشیان کاپتن و کارمەندی فڕۆکەکەبوون.



ڕیکلام