تەندروستی عێراق: 11 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

  2021-01-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٠٣٥ کەسی دیکە لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرەو زیاتر دەچێت، بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢.٦% کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦٠٣ هەزار ٧٣٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٥٨ هەزار و ٧٧٧ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئیستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٢٩٠٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام