وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٨٠٦ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢.٧%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە ناو عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٠٤ هەزار و ٥٤٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٥٦٠ هەازر٥٨٣ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٩١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.