نرخی نەوتی برێنت 57 دۆلاری تێپەڕكرد

  2021-01-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و بەرمیلێك بە 57 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكیش بە 53 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوت لە هەفتەی رابردووەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە بڕیارێكی سعودیەوە هەیە كە بڕیاریدا لە مانگەكانی شوبات و ئازار یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەمبكاتەوە. 

لە رۆژی 24ی شوباتی 2020 نرخی نەوت بە 56 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو دوای ئەوە بەشێوەیەكی بەردەوام رووی لە دابەزینكرد و بە شێوەیەك لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا نرخی نەوتی برێنت گەیشتە خوار 20 دۆلارەوە.


ڕیکلام