وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتنە بەغدا

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند کەمێک پێش ئێستا هەریەلە لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و یەشار گولر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتنە بەغدا

بەپێی زانیارییەکان وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و جومعە عناد وەزیری بەگری کۆدەبنەوە.
هەروەها لە کۆبونەوەکاندا تاوتوێ پرسە ئەمنیەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای دیدارەکانیان لەبەغدا وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبنەوە.


ڕیکلام