فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە هەرێم دەكات نەوت رادەستی بەغدا بكات

  2021-01-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوای جێبەجێكردنی دواین رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات.

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: خەڵكی عێراق روبەڕووی دۆخێكی خراپی ئابوری بووەتەوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە. 

ئەو فراكسیۆنە داواشیكرد حكومەتی هەرێم بۆ دروستبوونی متمانە لە نێوان هەرێم و بەغدا دەست بە رادەستكردنی بڕی دیاریكراوی نەوت لە رێكەوتنەكەی ماوەی رابردووی نێوان هەرێم و بەغدا بكات.  

فراكسیۆنی یەكێتی هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا داواشیكرد لە حكومەتی عێراقی پابەند بێت بەو رێكەوتنەی لە ماوەی رابردوو ئەنجامدرا و شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات.  

راشیگەیاند، خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان قبوڵكردنی ئەو داواكاریەیان كەشێكی گونجاو دەهێنێتە پێشەوە بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێدراوەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت. 


ڕیکلام