چەند کارێکی هونەرمەندی جیهانی "ئەندی گۆڵدسۆی"

  2021-01-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

هونەرمەندی هاوچەرخی جیهانی "ئەندی گۆڵدسۆی" بەوە ناسراوە کە لە دروستکردنی کارە هونەرییەکانیدا سوود لە بەفر و سەهۆڵ دەبینێت و دەیانکاتە کەرەستەی سەرەکی کارکردنی هونەری خۆی، ئەگەرچی هەریەک لەم ماددانە دواتر دەتوێنەوە و کارە هونەرییەکان ون دەبن، بەڵام گۆڵدسۆی ئەمەش وەک ڕیسکێکی هونەرمەندانە دەکات و تەنیا لە ڕێگەی وێنەوە کارەکانی بۆ بینەرانی دەگوێزێتەوە، ئەمەش بۆتە تایبەتمەندییەک لە کارەکانی ئەودا، هاوکات گەڕانەوە بۆ ناو سروشت ئەگەچی بەشێکی زۆری هونەمەندانی هاچەرخ بایەخی پێدەدەن و وەک یەکێک لە بابەتە گرنگەکان تەماشای دەکەن، دیسان یەکێکی دیکەیە لەو تایبەتمەندییانەی کە زۆرینەی کارەکانی ئەو هونەرمەندەی پێدەناسرێتەوە.



ڕیکلام