سوپای عێراق: دۆخی بەغدا ئارامە و ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سەربە سوپای عێراق ڕایگەیاند دۆخی بەغدای پایتەخت ئارامە و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە  هەروەها هاتووە:"ئەوەی ڕوویدا پێشێلکارییەکی ئەمنییە و کار دەکەین بۆ ئەوەی هۆکاری ئەو پێشێلکارییە و چۆنیەتی ڕوودانی ئەو پێشێلکارییە بدۆزینەوە و کێ یارمەتی تیرۆریستانیان داوە بۆ ئەوەی خۆیان بگەێننە شوێنەکە".

وتیشی"ئەوانەی هاوکاری ئەو تیرۆریستانە بوون بۆ چوونە ناو بەغدا دەستگیر دەکرێن و دەدرێن بە دادگا"

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان راشیگەیاندوە سورن لەسەر ئەوەی کۆتایی بە داعش و شانە نوستووەکانیان بهێنن.

هاوکات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی کازمی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و پێشبینی دەکرێت هەندێک بڕیار لەسەر دۆخی ئەمنی دەربکات.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی دوو تەقینەوەی خۆ کوژی یەک لەدوای یەک لەگۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا رویداو لە ئەنجامدا 32 کەس کوژران و 110 کەسیش برینداربوون.


ڕیکلام