سۆرانی  |  بادینی  |  English      
‌بەپەلە  

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی بەغدا ڕاگەیاند

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێکخراوی داعش لە هەژماری فەرمی خۆی بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکانی دوێنی بەغدا ڕاگەیاند و ناسنامەی خۆ کوژەکانیشی ئاشكراکرد.

رێکخراوی داعش ڕایگەیاندوە ئەو کەسانەی خۆیان تەقاندۆتەوە یەکێکیان ناوی ئەبوو یوسف ئەنسارییە و ئەوەی دیکەش ناوی محمەد عارف موهاجیرە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە تەقینەوەکاندا 32 کەس کوژران و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون.

تەقینەوەکان کاردانەوەی زۆری ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە سەربازی و هەواڵگرییەکان ئەنجامدا و بڕیاریدا چەند گۆڕانکارییەک بکرێت.

یەکێک لە بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران لابردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بە‌غدابوو لە پۆستەکەی و دانانی لیوا روکن ئەحمەد سەلیم لە شوێنەکەی.

هەروەها هەریەکە لە بەڕێوەبەری هەواڵگری و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە پۆستەکانیان دورخستەوە.

هاوکات مستەفا کازمی فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردوە کە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری هەواڵگری لە پۆستەکەی لابدات و کەسیکی دیکە دیاریبکات.