لە هێرشێكی داعشدا 12 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش لە نزیك تكریت، شەوی رابردوو12 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران، یەكێك لە كوژراوەكانیش فەرماندەیەكی ئەو هێزە بووە.


شەوی رابردوو لە هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزێكی لیوای 22ی حەشدی شەعبی 11 سەرباز و ئەفسەرێكی حەشد لە لە رۆژهەڵاتی تكریت كوژراون. 

چەكدارانی داع شلە هێرشەكەدا چەكی سووكیان بەكارهێناوە، جگە لە كوژرانی ئەو ژمارەیە 10 چەكداری هێزەكەش برینداربوون كە فەرماندە كوژراوەكە ناوی ئەبو عەلی حەسناویە. 

ئەوەش دوو رۆژ لەدوای تەقینەوە خۆكوژییەكانی بەغدا دێت كە بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 30 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 130 كەسی دیكە، لە دوای هێرشەكەش چەكدارانی داعش بەرپرسیارییەتی خۆیان لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاندبوو. 


ڕیکلام